بەرپرسانی پایته‌خت په‌كین-ی وڵاتی چین داوایان له خواردنگه و فرۆشگا‌كان کرد کە دەستەواژە ئیسلامییەکان و گوزاره‌ی حه‌ڵاڵ لە تابلۆ عەرەبییەکان هەڵبگرن.
دوای ئەوەی ئەو تابلۆ عه‌ره‌بیانه‌ی گوزاره‌ی “حه‌ڵاڵ”یان لەسەرە لادەبرێن، ئه‌و تابلۆیانه لە شوێنی هەڵدەواسرێن کە هەمان واتایان هەیە و بە زمانی چینی گوزاره‌ی [qing zhen]ـیان لەسەرە.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لای خاوه‌ن فرۆشگا و خواردنگه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه له سه‌ره‌وه رێنماییان پێدراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكاریانه.
٢٥٩ هه‌زار موسڵمان كه هاووڵاتی چینن له په‌كین ده‌ژین و هه‌زار و ٧٩٧ خواردنگه و فرۆشگای فرۆشتنی چێشت و خواردنی حه‌ڵاڵ له شاره‌كه‌دا هه‌ن.