وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی راگەیاند.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم راگەیاند: ئێوارەی پێنجشەممە مانگی زیلحیجە بینراوە، بەو پێیەش هەینی یەكەم رۆژی ئەو مانگە بووە و نۆمینەی حاجیان دەستپێدەكات.
وتیشی: 11ی ئابی 2019 كە دەكاتە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو یەكەمین رۆژی جەژنی قوربانە.