فۆكسكۆن ناچار ده‌كات به‌ زیاد كردنی كارمه‌نده‌كانی

كۆمپانیای فۆكسكۆن  چینی  ئاشكرای كرد ، وه‌كو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ دروست كردنی ئایفۆن 5، له‌ كۆتایی مانگی ڕابردوه‌ هه‌ڵمه‌تێكی وه‌رگرتنی كارمه‌ندیان ده‌ست پێكردوه‌ و تائێستا 10 هه‌زار كارمه‌ندی نوێ له‌ كۆمپانیاكه‌یان دامه‌زراوه‌ .
ووته‌بێژ به‌ ناوی كۆمپانیای فۆكسكۆن به‌ ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ڕاگه‌یاندوه‌،كه‌ فۆكسكۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ چین ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی كارمه‌ندان وه‌ربگرێت و ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ دروست كردنی ئایفۆن 5، چونكه‌ ئه‌وان بڕوایان وایه‌ هه‌وادارێكی زۆری ده‌بێت.
شایه‌نی باسه‌ تا ئێستا كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌فه‌رمی واده‌وی ڕاگه‌یاندن‌ و شێوه‌ی ئایفۆنی نوێ(ئایفۆن 5)ی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ .
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌  فۆكسكۆن گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیه‌‌ له‌ چین و وه‌كیلی سه‌ره‌كی كۆمپانیای ئه‌پڵ(خاوه‌نی ‌ ئایفۆن و ئایاد و ئایپۆد …هتد)ده‌كه‌وێته‌ شاری چینجتشۆ، وه‌ به‌ شێكی زۆری  ئایفۆنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌و كۆمپانیایه‌ دروست ده‌كرێت .