وه‌زیری دارایی: كه‌رتى تایبه‌ت داینه‌مۆى پێشكه‌وتنه‌ ئابورییه‌كانه‌ له‌ دنیاى نوێدا


وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی بۆ كه‌رتى دەردەبڕێت و رایگەیاند، كه‌رتى تایبه‌ت داینه‌مۆى پێشكه‌وتنه‌ ئابورییه‌كانه‌ له‌ دنیاى نوێدا.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ ئاوات جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی یه‌كێتى ژوره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان کۆبوەتەوە و رایگەیاندوە، “كه‌رتى تایبه‌ت داینه‌مۆى پێشكه‌وتنه‌ ئابورییه‌كانه‌ له‌ دنیاى نوێدا”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “به‌ كاركركردنى به‌یه‌كه‌وه‌یى نێوان كه‌رتى  گشتى و تایبه‌ت ده‌تواندرێت سه‌ركه‌وتنه‌ ئابورییه‌كان به‌ده‌ست بهێنین و چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌ دارایی و ئابورییه‌كان بكه‌ین”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، وه‌زیری دارایی هه‌مو پشتیوانییه‌كى وەزارەتەکەی پیشانداوە بۆ كه‌رتى تایبه‌ت له‌ چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵات و تواناكانى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورىدا.