یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی بۆردی بازرگانی – کشتوکاڵی لر مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئه‌نجامدرا، که تیایدا به‌رێوبه‌ری مه‌رزی باشماخ و به‌رێوه‌به‌ری گومرگ و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی مه‌رزه‌که و سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و نوێنه‌ری بهرێوبهرایهتیهکانی په‌یوه‌ندیدار به مه‌رزه‌که‌وه ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که بوون.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌رزی باشماخ کۆبوینه‌وه و گفتوگۆمان کرد له‌باره‌ی ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕوی بازرگانان و خاوه‌نکاران ده‌بێته‌وه له‌کاتی هاورده‌کردنی کاڵانیان بۆ هه‌رێمی کوردستان و سه‌رجه‌م رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان باسکرا تاکو بتوانرێت کاڵای کوالێتی به‌رز و ته‌ندروست بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان بهێنريت”.
سه‌رۆکی ژوور جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه ”رێگه به هیچ کاڵا و شتومه‌کێک نادرێت هاورده‌ی بازاڕه‌کانی کوردستان بکرێت، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م مه‌رجه ته‌ندروستیه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی تیدا ڕهچاونهکرابێت بۆیه داواکارین له بازرگانان کاڵا و شتومه‌کی کوالێتی به‌رز بهێنه بازاڕه‌کانی کوردستانه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له کۆبوه‌نه‌وه‌که‌دا کێشه‌و گرفته‌کانی بازرگانان گفتوگۆی له باره‌وه کرا که له‌ماوه‌ی رابردوودا ڕووبه‌رویان بۆته‌وه و سه‌ردانی ژووری بازرگان‌و پیشه‌سازی سلێمانیان کردوه، ئه‌مرۆ سه‌رجه‌م گرفته‌کانمان به به‌رپرسانی مه‌رزی باشماخ راگه‌یاند داواکار بووین که له کاتی هاورده‌کردنی کاڵاکاندا بتوانن به‌پێی یاسا کارئاسانی بۆ بازرگانان بکه‌ن و کاره‌کانیان به‌خێرای ڕای بکه‌ن، جه‌ختمان له‌وه‌ش کرده‌وه دروستکردنی کێشه بۆ بازرگانان و دواخستنی کاره‌کانیان ده‌بێته‌هۆی که‌بونه‌وه‌ی کاڵا له بازاڕه‌کاندا و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌کان که زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م له‌م دۆخه هاوڵاتیان ده‌بن و ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ش بازرگانان بیر له گۆڕینی ده‌روازه‌که بکه‌نه‌وه و کاڵاکانیان له ده‌روازه‌یه‌کی تره‌وه هاورده بکه‌ن ئه‌مه‌ش زیانی گه‌وره به ئابووری کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه داواکارین به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست مامۆڵه له‌گه‌ڵ بازرگاناندا بکرێت و کاره‌کانیان به‌خێرای ڕایی بکرێت و به گوێره‌ی یاسا کارئاسانیان بۆ بکرێت”.