سلێمانى؛ شۆفێران له‌باره‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى دوو شه‌قامه‌وه‌ ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌


ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 29 ى 7 ى 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى دوو شه‌قامه‌وه‌ شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، له‌هه‌ردوو شه‌قامی (پردی كۆبانێ‌ تاوه‌كو نه‌خۆشخانه‌ی شار)و له‌نه‌خۆشخانه‌ی (هیوا بۆ گه‌ڕه‌كی كانی با)، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه‌ كاری نۆژه‌نكاری‌و كۆنكرێت ده‌كرێت”.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی شه‌قامه‌كان به‌ربه‌ست نه‌كراون، به‌ڵام به‌هۆی كاركردنه‌وه‌ لۆد له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه‌ دروستبووه‌، بۆیه‌ هاتوچۆ داواده‌كات یان ڕێڕه‌وی هاتوچۆی خۆیان بگۆڕن، یان به‌هێمنی‌و ئارامی شۆفێری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توشی هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه‌”.