وه‌زیری کشتوکاڵی عێراق ڕایگه‌یاند ”بۆ یه‌که‌م جار به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵ گه‌یشته ئاستێک که به‌شی پڕکردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی ناوخۆ بکات”.
ساڵح حسێنی وه‌زیری کشتوکاڵی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند ”ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌م جار به‌رهه‌می گه‌نمی عێراق گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 750 هه‌زار ته‌ن و ئه‌م بڕه‌ش به‌شی پڕکردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی ناوخۆ ده‌کات”.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه ”ئه‌مه ده‌ستکه‌وتێکی گرنگه بۆ عێراق که بتوانێت به‌رهه‌می ناوخۆ بگه‌یێنێته ئاستێک که به‌شی پرکردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی بکات”.
شایانی باسه گه‌نم یه‌کێکه له بڵاوترین دانه‌وێڵه‌کان که له عێراق ده‌چێنرێت و ساڵانه ملیۆنان هێکتار زه‌وی به گه‌نم ده‌چێنرێت.