بڕیاردرا لۆگۆ لەسەرجەم تاکسییەکانی کوردستان بدرێت


حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا سه‌رجه‌م تاكسییه‌كانی كوردستان لۆگۆی لێبدرێت و لۆگۆی تاكسییه‌كانی هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌ پارێزگاكانی تر جیاواز ده‌بێت.

سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی كاری تاكسی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بڕیاریدا، سه‌رجه‌م تاكسییه‌كانی كوردستان لۆگۆی لێبدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لۆگۆی تاكسییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ره‌نگی شین و پارێزگای هه‌ولێر سوور و پارێزگای دهۆك ره‌ش و تاكسییه‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كانیش لۆگۆی ره‌نگی قاوه‌یی لێده‌درێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی روونیشی كرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و بڕیاره‌ی به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌ركردووه‌ و بڕیاره‌كه‌ مانگی ئه‌یلول جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵكو پڕۆژه‌كه‌ به‌ ته‌نده‌ر ده‌درێت به‌ كۆمپانیایه‌ك و پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی 6 مانگدا كۆمپانیای جێبه‌جێكار كاره‌كانی ته‌واو بكات.