له بینایی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سه‌رپه‌رشتیار و دوو جێگری سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبژێران.
له مه‌راسیمێکی ئازاد و دیموکراسیانه‌دا به ئاماده‌بوونی دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆکی ژووره بازرگانیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و سیروان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کان و سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و نه‌وزاد غه‌فور جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و حه‌مید عه‌بدوڵا و عابد ئه‌حمه‌د و که‌مال حه‌مه علی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه هه‌ولێر ، شڤان عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌مینداری یه‌کێتی ژووره بازرگانیه‌کانی کوردستان و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و که‌سایه‌تیه‌کانی ئه‌و شاره سه‌رۆک و جێگر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵبژێران.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ره‌تای کۆبونه‌وه‌که‌دا باسی هه‌وڵ و مانده‌بونه‌کای یه‌کێتی ژووره بازرگانیه‌کان و ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی کرد که به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدابون بۆ ده‌ستپێکردنی کاره‌کانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستپێکردنی کاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته پێشخستنی کاری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌پارێزگاکه به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ک کاره‌کانی به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین و له‌گه‌ڵ ته‌واوی فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌تدا کاره‌کانیان ڕای ده‌کرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا, کردنه‌وه‌ی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته هۆی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زیاتری شاره‌که‌مان و پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی زیاتری که‌رتی پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و ڕێکخستنی کار و چالاکی بازرگان و به‌هێزکردنی ژێرخانی ئابووری هه‌ڵه‌بجه.
پاشان د.کتۆر دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره بازرگانیه‌کانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابوری هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ێته‌وه ئێمه‌ش کارمان بۆکردوو توانیمان به سه‌رکه‌وتوانه کاری ژووره‌که بخه‌ینه سه‌رپێی خۆی و هه‌موو پشتیوانیه‌کایان بکه‌ین بۆ ڕایکردنی کاره‌کانیان.
ڕاشیگه‌یاند، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت له کاری بازرگانی و پیشه‌سازیدا به‌و پێیه‌ی ناوچه‌که به‌چه‌ند خاڵێکه‌وه ده‌به‌سرێته‌وه به کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌تواندرێت په‌یوه‌ندیه‌کی باش له‌گه‌ڵ بازرگانان درووستبکرێت.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگه‌یاند، پیرۆزبای ده‌ستبه‌کاربونی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌م هیوادارم ببێته ناوه‌ندێکی به‌هێزی بازرگانی له ناوچه‌که‌دا و په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی وولاتانی دراوسێ و جیهان دهروستبکات.
ڕاشیگه‌یاند، داواکارم له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌واوی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌کاری ژووری بازرگانی له هه‌ڵه‌بجه بکاته‌وه و کاره‌کانی به‌ته‌واوی کۆتای بێت و هیچ گرفتێک له کاری بازرگانی له‌م شاره‌دا نه‌مێنێت.
پێشه‌وا ئه‌حمه‌د مه‌حموود، سه‌رپه‌رشتیاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، سوپاس و ده‌ستخۆشیمان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و یه‌کێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌کانی کوردستان هه‌یه که به‌رده‌وام هاوکارمانبوون له پێشخستن و ده‌ستپێکردنی کاری ژووره‌که‌مان.
ڕشیگه‌یاند، کردنه‌وه‌ی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ده‌بيته‌هۆی ئه‌وه‌ی بتوانین ڕاسته‌وخۆ نوێنه‌رایتی بازرگانان و خاوه‌نکارانی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین و هیواخوازین بتوانین گه‌شه‌سه‌ندنێکی ئابوری گه‌وره له سنوره‌که بێته‌دی و هه‌وڵ کاره‌کانمان ده‌خه‌ینه کار بۆ سه‌رخستنی کاری ژووره‌که‌مان.
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌کارده‌کات و رێکخستنی کاروباری بازرگانی و پیشه‌سازی شاره‌که له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، یه‌کێتی ژووره بازرگانییه‌کانی کوردستانیش وێرای پیرۆبایی، به‌ڵێنیان دا به‌ته‌واوی پشتیوانی کاره‌کانی ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن.