ئەلجەزیرە بڵاویکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە رێژەی بێکاری لە (٪14) بۆ (٪9) کەمیکردوە.
ناتاشا غۆنیم، پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە، لە راپۆرتێکدا بەناونیشانی (عێراق: ئاماژەیەکی ئەرێنی لە باکورەوە) بڵاویکردەوە، حکومەتی هەریم رایگەیاندوە رێژەی بێکاری لە هەرێم لە ساڵی 2016 دا لە (٪14) ببوە بەڵام ئەمساڵ ئەو رێژەیە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردوە و گەیشتوەتە (٪9).
غۆنیم لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد: نزیکەی (1.4) ملیۆن کەس کارمەند و فەرمانبەری حکومەتی هەرێمن و بەهۆی شەڕی داعش و بڕینی موچەی هەرێم لەلایەن بەغداوە بەچاوی خۆیان بینیان موچەکانیان کەم بوەتەوە یان بەتەواوی بڕاوە.
لەکۆتاییدا راپۆرتەکەدا رایگەیاند، لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا هیوایەک هەیە هەموو ئەمانە گۆڕانی بەسەردا بێت و دۆخەکە بەرەو باشبوون بڕوات.