له دوای نوسینی ده‌قی درامای “خانه‌كه‌ی حاجی ئاغا” نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند فوادی مه‌جید میسری له قۆناغی ته‌واوكردنی ده‌قێكی درامیدایه كه باس له پیره‌مێردی شاعیر و مێژوویی ژیانی ده‌كات له ساڵی 1925 تا ئه‌و كاته‌ی كۆچی دوایی ده‌كات.
میسری له ده‌قه‌كه‌دا سه‌رجه‌م بارودۆخه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش ده‌خاته روو كه پیره‌مێر تێیدا ژیاوه.
فوادی مه‌جید میسری ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه بكاته دراما پێویستی به بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و هه‌ر ده‌زگایه‌كی هونه‌ری یان كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ ته‌رخان بكات دراماكه‌ی بۆ به‌رهه‌مده‌هێنێت.