رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا دەستخۆشی و ستایشی بانكی ناوەندی وڵاتەكەی كرد بۆ كەمكردنەوەی زیاتری نرخی سوودی بانكی بەرێژەیەكی زۆر و ئەو هەنگاوەشی بە ئاراستەیەكی راست و دروست بۆ چاككردنەوەی سیاسەتی دارایی ووڵات تا كۆتایی ئەمساڵ وەسفكرد.
وتیشی: بەرزی نرخی سوود بۆتە ئاستەنگ و بەربەستێكی گەورە لەبەردەم بوژاندنەوەو گەشەسەندنی ئابوری توركیادا، كە بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەوە ماوەی سالێك زیاترە بەرەو داكشان دەروات.
جێَی ئاماژەیە: رۆژی پێنج شەەمە بانكی ناوەندی توركیا بریاریدا نرخی سوود لە رێژەی سەدا (24) وە بۆ سەدا (19) پۆینت (75) كەمبكاتەوە، كە ئەوەش لەئاستی پێشبینیەكاندا نەبووە، هەروەك كەمكردنەوەی نرخی سوود تەنها پاش كەمتر لە (3) هەفتە دێت لە لەسەركار لابردنی پارێزگاری پێشووی بانكی ناوەندی ئەو ووڵاتە، كە دژایەتی خۆی بۆ كەمكردنەوەی نرخی سوود پیشاندابوو.