ماڵپەری فەرمی نومبێۆ بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کۆیکردووەتەوە لیستی پارێزراوترین شارەکانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە.
ئەمەش ریزبەندی ١٠ـی یەکەمی نێو لیستەکە کە تێیدا ناوی ٣٢٨ شاری تر تۆمارکراوە..
١٠. ئەسکیشەهیر: ئەم شارەی تورکیا کە ناوەکەی بە واتای ‘شاری کۆن’ دێت، بە رێژەی تاوانی (١٨.١٢) چووە نێو ریزبەندی ١٠ـی یەکەمی لیستی پارێزراوترین شارەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩.
٩. هۆنگ کۆنگ: بە رێژەی تاوانی (١٨.١٠) لە ریزبەندەکەدایە.
٨. بێرن: ئەم شارەی وڵاتی سویسرا بە رێژەی تاوانی (١٧،٣٥) چووە نێو ١٠ـی یەکەمی لیستەکە.
٧. زوریهـ: هەروەها ئەم شارە پڕگەشتیارەی سویسرا لەو ریزبەندەدا رێژەی تاوانی (١٦.٨٢)ـی وەرگرت.
٦. دوبەی: ئەم شارەی ئیمارات بە رێژەی تاوانی (١٦.٦٦) لە نێو ریزبەندەکەدا هاتووە.
٥. میونخ: ئەم شارە رەنگاورەنگەی ئەڵمانیا بە رێژەیڤ تاوانی (١٦.٤٥) لە ریزبەندەکەدایە.
٤. تایپای: پایتەختی تایوان بە رێژەی تاوانی (١٤.٩٧) چووە نێو ریزبەندەکە.
٣. کیوبێک: ئەم شارەی کەنەدا بە رێژەی تاوانی (١٤.٧٨) ریزبەندی سێیەمی وەرگرت.
٢. دۆحە: پایتەختی قەتەر بە رێژەی تاوانی (١١.٦٩) ناوی خۆی لە ریزبەندی دووەم تۆمار کرد.
١.ئەبوزەبی: پایتەختی ئیمارات لە نێو لیستەکەدا بە کەمترین رێژەی تاوان کە (١٠.٦١)ـە، ریزبەندی یەکەمی وەرگرت.