ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، پلانی داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی هه‌ردوو بانكی ڕه‌شیدو ڕافیده‌ین ئاماده‌كراوه‌و پێكهاتووه له‌چوار به‌ش.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه له‌زاری (عه‌بدولحسێن یاسری) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، پلانی داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی هه‌ردوو بانكی ڕه‌شیدو ڕافیده‌ین پێكهاتووه له‌چوار به‌ش، كه بریتین له (داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی به‌كاربردنی هه‌ردوو بانكه‌كه، ههیكلی ستراتیژی هه‌ردوو بانكه‌كه، هه‌ڵسه‌نگاندنی پاره‌ی هه‌ردوو بانكهكهو وردبینیكردن له‌حساباتی هه‌ردوو بانكه‌كه، له‌لایه‌ن وردبینی بیانییه‌وه).
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پلانی داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی هه‌ردوو بانكی ڕافیدهینو ڕه‌شید، ساڵی (2007) له‌لایه‌ن سندوقی نه‌ختینه‌ی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داڕێژراوه.