یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانیه‌كانی كوردستان سه‌ردانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد

یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانیه‌كانی  كوردستان سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی كیمیابارانی  هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و تاجه‌گوڵینه‌ی رێزلێنانیان له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان  دانا.

ئه‌مرۆ ٢٤ی ته‌موزی ٢٠١٩له‌ مه‌راسیمێکدا به‌ ئاماده‌بوونی دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆکی ژووره‌ بازرگانیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و سیروان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کان و سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و نه‌وزاد غه‌فور جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی و حه‌مید عه‌بدوڵا و عابد ئه‌‌‌حمه‌د ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ولێر و شڤان عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌مینداری یه‌کێتی ژووره‌ بازرگانیه‌کانی کوردستان و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و که‌سایه‌تیه‌کانی ئه‌و شاره‌  سه‌رپه‌رشتیار و جێگر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵبژێران و دواتر شاندی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانیه‌كانی كوردستان سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد تاجه‌گوڵینه‌ی رێزلێنانیان له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان دانا.

یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانیه‌كانی كوردستان به‌ڵێنیاندا به‌و په‌ڕی تواناوه‌ هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن، تاكو كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی له‌شاری شه‌هیدان گه‌شه‌كردنی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و ژێرخانی ئابووری شاره‌كه‌ به‌هێزتر ده‌بێت، له‌م رێگایه‌وه‌ خزمه‌تی زیاتر به‌ هاوڵاتیان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كرێت.