پۆسته‌ی ھه‌رێم به سیستمی پۆسته‌ی جیھانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و فه‌رمانبه‌رانی پۆسته‌ی ھه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی ھه‌رێمه‌یش، له‌سه‌ر به‌كارھێنانی سیستمه نوێیه‌كه ڕاھێنانیان پێده‌كرێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆسته‌ی ھه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ”كه پۆسته‌ی ھه‌رێم به سیستمی (IPS) جیھانی ده‌به‌سترێته‌وه”.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی ھه‌رێم ڕایگه‌یاند ”كه به‌ستنه‌وه‌ی پۆسته‌ی ھه‌رێمی كوردستان به سیستمی جیھانی (IPS)وه ڕێگرده‌بێت له فه‌وتان و له‌ناچوونی پۆسته‌كانه‌وه له ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ھه‌ر كاڵایه‌ك له گومرگی ھه‌ر وڵاتێك ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسانی پۆسته‌ی ھه‌رێم ئاگادار ده‌كاته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پۆسته‌ی ھه‌رێمی كوردستان كه‌رتێكی گشتییه‌و كه‌لوپه‌له‌كان به نرخێكی ھه‌رزانتر له كه‌رتی تایبه‌ت ڕه‌وانه ده‌كات و به ھیچ جۆرێك ڕێگه‌ی وشكانی و ئاوی به‌كارناھێنرێت، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی ھێڵی ئاسمانییه‌وه كاڵاكان ده‌گوازرێنه‌وه كه دڵنیایی زیاتره.