(گرووپی‌ 20) له‌باره‌ی‌ ئابوری‌ جیهانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌دات

گرووپی‌ 20 دڵنیاییدا له‌باره‌ی‌ سه‌ركه‌وتن‌و به‌ره‌وپێشچوونی‌ ئابوری جیهانه‌وه‌‌و ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه‌، ئابوری جیهان له‌هه‌موو مه‌ترسییه‌ك دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌.
وه‌زیرانی‌ دارایی گرووپی‌ 20، دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ دوێنێیان له‌واشنتۆن، ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌‌و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، ئابوری جیهان له‌هه‌موو مه‌ترسییه‌ك دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ وڵاتانی‌ جیهان هه‌وڵی‌ زیاتر بۆ بوژانه‌وه‌ی‌ ئابوری بده‌ن‌و ڕێوشوێنی‌ زیاتر بگرنه‌به‌ر. 
وه‌زیرانی‌ دارایی گرووپی‌ 20 ڕوونیانكردووه‌ته‌وه‌، گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ جیهان به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام هێشتا له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كاندا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی‌ یه‌كسان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر وڵاتانی‌ جیهان پێویست ده‌كات، ڕێوشوێنی‌ زیاتر بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ بگرنه‌به‌ر. 
گرووپی‌ 20 كه‌ له‌كۆمه‌ڵێك وڵاتی‌ خاوه‌ن ئابوری‌ به‌هێز پێكهاتووه‌، له‌ساڵی‌ 1999دا به‌هۆی‌ قه‌یرانه‌ ئابورییه‌كانی‌ جیهان پێكهێنراوه‌.