وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 16 بەرهەمی كشتوكاڵی گەیشتۆتە ئاستی خۆژێنیو تاكۆتایی ئەمساڵیش بەرهەمی هێلكە پێداویستی ناوخۆ پڕ دەكاتەوە.
(حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ڕایگەیاندووە، بەهۆی زیادبوونی ئاو و پاڵپشتی حكومەتەوە ئەمساڵ 16 بەرهەمی كشتوكاڵی گەیشتۆتە ئاستی خۆژێنیو ئێستاش كێڵگە پەلەوەرییەكان دەستیان كردووە بە بەرهەمهێنانی هێلكەی خواردن و گۆشتی مریشكو تا كۆتایی ئەمساڵیش دەتوانن بەشێكی هەناردەی دەرەوە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، عیراق گەیشتۆتە ئاستی خۆژێنی لە هێلكەی خواردن بەتایبەتیش لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ڕێژەكەی بەتەواوی زیاد دەكات.وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رونیكردۆتەوە ، گۆشتی مریشك دوای 40 ڕۆژ لە كێڵگە پەلەوەرییەكان دەردەچێت و ئەوەی وەزارەت كردوویەتی تەنها هێنانی چەند بەشێكی گۆشتی مریشك بووە لە دەرەوە، چونكە مریشكی تەواو لە بەرهەمی ناوخۆ دابین دەكرێت.