لێژنه هاوبهشهكان سهر بهقایمقامیهتى قهزای ناوهندی سلێمانى رایدهگهیهنێت بڕیاری قەدەغەكردنی “بڵندگۆ” كە لەلایەن بەشێك لە فرۆشیار و كاسبكارانەوە بەكاردەهێندرێت و بووەتە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان چووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا لە چەند شوێنێكی جیای شاری سلێمانی بڕێكی زۆر له بڵندگۆ دهستى بهسهر داگیرا.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنهكه دهڵێت، لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان بڕیاری قەدەغەكردنی “بڵندگۆ” دا و بڕیارەكە چووە بواری جێبەجێ كردنەوە , لەچەند رۆژی رابردوودا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەكانی چاوێری بازرگانی سلێمانی لە چەند گەڕەك و شوێنێكی جیای شارەكە دەستیان گرت بەسەر بڕێكی زۆر “بڵندگۆ” دا كە لەلایەن بەشێك لە فرۆشیاران و كاسبكاران لەكاتی ساغ كردنەوەی كاڵاكانیان بەكاری دەهێنن ,
لە بارەی دەست بەسەراگرتن و بڕیاری قەدەغەكردنی “بڵندگۆ” گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لەو ڕوانگەیەوەی بەكارهێنانی بڵندگۆ دەبێتە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان و پێشتر بۆ هەمان مەبەست هاوڵاتیان سكاڵایان تۆمار كردووە, بەفەرمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەكارهێنانی”بڵندگۆ” قەدەغەكراوەو لە هەرشوێنێك بەكاربهێندرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناودەبرێت.