مانگی داهاتو پرۆژه‌ى دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانى ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایده‌گه‌یه‌ند،  ”له‌كۆتایی مانگی داهاتوو  پرۆژه‌ى دروست كردنى شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانى ده‌چێته‌ بواری جێ به‌جێكردنه‌وه‌”.

ئازاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاریی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت, ”دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌ ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان، راسته‌وخۆ ده‌ستده‌كرێت به‌ جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری له‌ سلێمانی”.

وتیشی ،  ”له‌ كۆتایی مانگی داهاتوو پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكاری له‌دیزاینی پرۆژه‌كه‌ش، ئازاد ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت, ”سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی پرۆژه‌كه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت و هیچ گۆڕانكاریه‌كیشی تێدا ناكرێت”.