بەهۆی نەمانی بازاری ساغکردنەوە، تا ئێستا هەشت بەرهەمهێنەری هێلکە لە تورکیا مایە پووچ بوون، بەهۆی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هێلکە لە لایەن عێراقەوە.
قەدەغەکردنی هاوردەی هێلکە لە لایەن عێراقەوە قەیرانێکی گەورەی بۆ کەرتی کشتوکاڵی تورکیا دروست کردووە، بەجۆرێک خاوەن کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی ئەو وڵاتەی ناچارکردووە ملیۆنان مریشک لەناوبەرن.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوەتەوە، لە بەر زۆری تێچووی کڕینی ئاڵیک بۆ مریشکەکان لە ماوەی20 ڕۆژدا زیاتر لە ملیۆنیک مریشک لەناوبەرن.
ڕۆژنامەی زەمان ئاماژەی بەوکردوە، %20ی بەرهەمی کێڵگەکانی بەرهەم هێنانی هێلکە لە تورکیا پشتی بە هەناردەکردنی بۆ عێراق بەستووە.
رۆژنامەکە دەشڵێت: کە حکومەتی تورکیا داوای لە عێراق کردوە بڕیاری قەدەغەکردنەکە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام عێراق داواکەی ڕەتکردوەتەوە و جەختیکردوەتەوە، بەرهەمی ناوخۆیی عێراق بەشی پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیانی دەکات.
لە ماوەی رابردودا حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی چەند بەهەمێک کە لە بازاڕدا بەشی پێداویستی ناوخۆ دەکات.