سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی یه‌مه‌ن بڵاویانكرده‌وه، دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌یه‌كی فراوانی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی سه‌نعاوه، نیگه‌رانی لای عه‌ره‌بستانی سعودیه دروستكردووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی یه‌مه‌ن، به‌رپرسانی حكومه‌تی سه‌نعا ڕایانگه‌یاندووه، دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی له‌لایه‌ن یه‌مه‌نه‌وه كه به‌دووریی 1800 م ده‌چێته ناو خاكی سعودیه‌وه، شه‌ڕی ساردی له‌نێوان حكومه‌ته‌كانی ڕیازو سه‌نعادا دروستكردووه.
سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كانی ناو حكومه‌تی سه‌نعا ئاشكرایانكردووه، یه‌مه‌ن به‌دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتیی له‌و جۆره، ده‌بێته خاوه‌نی یه‌ده‌كێكی به‌رچاوی نه‌وت، ئه‌وه‌ش ترسی لای عه‌ره‌بستانی سعودیه دروستكردووه، كه له‌داهاتوودا یه‌مه‌ن شوێنی سعودیه لهڕێكخراوی ئۆپیكدا بگرێته‌وه.