دەمەزراوەی فیچ ڕەیتینگی جیهانی کە گرنگی بەبها و پشکی کۆمپانیا و دراوە جیهانییەکان دەدات، لە دواین کاریدا بەهای پشکی ۲۲ کۆمپانیا و بانک و دامەزراوەی تورکی کەمکردەوە و کە ۱۲یان بانک و ناوەندی ئابوورین، بەوەش بەهای لیرەی تورکی دابەزاند کە چەن ساڵێکە بەهایەکی ناجێگیری هەیە.
فیچ ڕایگەیاندوە کە ئەو بڕیارەی بەهۆی ئەو هەڵاوسان و کورتهێنان و شڵۆقیە ئابوورییەوەیە کە بانکەکان و دۆخی ئابووری تورکیای گرتۆتەوە.
فیچ پلەی بەهای لیرەی تورکی لە -BBەوە نزمکردۆتەوە بۆ +B، ئەوەش شڵەژان و ئاستەنگێکی تر لەبەردەم ئابوور تورکیا و هەنگاوەکانی حکومەتی ئەو وڵا دروست دەکات بۆ ڕزگاربوون لەو قەیرانەی چەند ساڵێکی تێیکەوتوە.
فیچ ناوی هەموو ئەو بانک و ناوەند و دامازراوانەی بڵاوکردۆتەوە کە لە بەهایان دابەزیوە، لەناویشیاندا بانکی بوژانەوەی تورکیا هەیە کە یەکێکە لە بانکە هەرە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە.