هاتوچۆى هه‌رێم له‌باره‌ى فرۆشتنى ئۆتۆمبێله‌وه‌ بڕیارێكى نوێ راده‌گه‌یه‌نێت


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل له‌باره‌ى بڕیارێكه‌وه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمى كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستكردنی گرێبه‌ست بۆ كڕیارانیان، له‌ بری ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی نووسراوه‌ (ته‌نها بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ كار به‌م گرێبه‌سته‌ ده‌كرێت)، بنووسن (ئه‌بێت له‌ دوای واژۆكردنی ئه‌م گرێبه‌سته‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ بكرێت به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی، ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی 60 رۆژ ساڵانه‌ و تابلۆ وه‌رنه‌گیرێت به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن دینار سزا ده‌درێت)”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئه‌م بڕیاره‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌ندێك له‌ هاوڵاتییان به‌هۆی نه‌نووسینی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌وه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانیاندا تووشی سزای ماددی بوون، به‌و بڕه‌ی كه‌ دیاری كراوه‌”.