پۆلیس سلێمانی رایدەگەیەنێت، نوسینگەی ناو بازاڕی بەشی نەهێشتنی تاوان لەشوێنی ئێستای خۆیدا نەماوەو گواستراوەتەوە بۆ ناو بینای پێشوی خانوبەرەی سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا ئاشكرایكردوە، ئاگاداری دانیشتوانی شاری سلێمانی دەكەین كەنوسینگەی ناوبازاڕی بەشی نەهێشتنی تاوان لەشوێنی ئێستای خۆیدا نەماوەو گواستراوەتەوە بۆ ناو بینای پێشوی خانوبەرەی سلێمانی (پشتی دادگای پێشوی سلێمانی).
ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین بەمەبەستی ڕایكردنی كاروبارەكانیان لەو سنورە، سەردانی شوێنی نوێی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی نەهێشتنی تاوان بكەن.