به‌شێكی نوێ له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

به‌شی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی منداڵانی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌ركی كۆمپانیایه‌ك ده‌كرێته‌وه‌.

له‌لایه‌ن  د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ به‌شی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نی نه‌خۆشخانه‌ی (د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شیدی منداڵانی فێركاری) كرایه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی به‌شداری له‌نوێكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵاندا ده‌كات.

به‌شه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی گروپی كۆمپانیاكانی نه‌جمه‌دین جێبه‌جێ كراوه‌.