٢ کۆمپانیا گەشتەکانیان بە رووی قاهیره‌ راگرت


دوێنێ هەریەکە لە کۆمپانیای British Airwaysـی بەریتانی و Lufthansa Airline’ـی ئەڵمانی به‌هۆی نیگه‌رانی لە رووی ئه‌منییه‌وه‌، گه‌شته‌كانیان بۆ پایتەخت قاهیره‌-ـی میسر هەڵوەشاند.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا کۆمپانیای British Airwaysـی بەریتانی لە پێگەی فەرمی خۆیدا راگرتنی گەشتەکانی بە رووی قاهیره‌ بەهۆی کێشە ئەمنییەکانی نێو قاهیرا راگەیاند.

کۆمپانیای British Airways لە دەقی روونکردنەوەکەدا جەختی لەسەر سەلامەتی گەشتیاران و تیمەکانیان کردەوە رایگەیاند، ”بە شێویەکی بەردەوام چاو بە گشت رێکارە ئەمنییەکانمان لە گشت فڕۆکەخانەکانی جیھان دەخشێنینەوە. بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی زیاتر بۆ ماوەیەکی ھەفتەیەک گەشتەکانمان بۆ قاھیرە ھەڵپەساردووە”.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کێشەی ئەمنی قاهیرە هۆکاری سەرەکی هەڵپەساردنی گەشتەکانە. ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی ئاگادار کردەوە بەوەی کە ھێرشە تیرۆریستییەکان لە میسر زیادبووەتەوە.

هێڵی ئاسمانیی ئه‌ڵمانیا ”Lufthansa Airline”، به‌ هۆی نیگه‌رانیی ئه‌منییه‌وه‌ گه‌شته‌كانی بۆ شاری قاهیره‌ پایته‌ختی میسر هه‌ڵپه‌سارد.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی هێڵی ئاسمانیی ئه‌ڵمانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاسایش هه‌میشه‌ كاری له‌پێشینه‌ و گرنگترین بابه‌تی هێڵی ئاسمانیی ئه‌ڵمانیایه‌ و هاتووه‌ ”له‌ دوای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان، به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شته‌كانمان بۆ قاهیره‌ هه‌ڵپه‌سارد”.

هێڵی ئاسمانیی ئه‌ڵمانیا زانیاری روونی نه‌داوه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ تا كه‌ی و چه‌ند گه‌شت هه‌ڵده‌په‌سێرێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا ”British Airways” به‌ هۆكاری ئه‌منیی گه‌شته‌كانی بۆ ماوه‌ی یەک هه‌فته‌ بۆ شاری قاهیره‌ پایته‌ختی میسر هه‌ڵپه‌ساردووه‌.