پسپۆڕێكی‌ ئابووری‌ : نرخی‌ دۆلار داده‌به‌زێت

نرخی‌ ئاڵتون له‌جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ كتوپڕ ڕووی‌ له‌دابه‌زینكرد، خه‌ڵكانێكی‌ زۆر ئه‌و دابه‌زینه‌یان قۆسته‌وه‌و ئاڵتونیان كڕی‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخی‌ ئاڵتون له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ڕێژه‌ی‌ 2% به‌زبوه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ نرخی‌ دۆلار.
به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ نرخی‌ دۆلار‌و ئاڵتون په‌یوه‌ندیه‌كی‌ پێچه‌وانه‌یان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، كاتێك نرخی‌ ئاڵتون به‌رز ده‌بێته‌وه‌، دۆلار داده‌به‌زێت‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.
له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌ممانگه‌وه‌ به‌هۆی‌ دابه‌زینی‌ نرخی‌ ئاڵتون، دۆلار به‌رز بووه‌وه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ ته‌نها ئه‌مڕۆدا پێچه‌وانه‌ بوه‌ته‌وه‌.
(ئه‌حمه‌د  حاجی‌ ڕه‌شید) سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئابوری‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌وڵاتانی‌ جیهان ڕویان له‌وه‌كردووه‌ یه‌ده‌گی‌ ئابوری‌ خۆیان به‌ئاڵتون ئه‌مبار بكه‌ن، بۆیه‌ به‌گوێره‌ی‌ (داواكاری‌‌و خستنه‌ڕو) نرخی‌ ئاڵتون به‌رزبوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌های‌ دۆلار كه‌مبێته‌وه‌، له‌هه‌رێمی‌ كوردستانیش ماوه‌یه‌كه‌ نرخی‌ دۆلار به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام واچاوه‌ڕوانده‌كرێت، له‌هه‌رێمیش وه‌ك بازاڕه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ جیهان، نرخی‌ دۆلار دابه‌زێت.