به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵی له بینای پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانی و به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پێشه‌نگاكه كۆبۆوه.
بڕیاره له به‌رواری ١٧٩ یه‌كه‌مین پێشه‌نگای كشتوكاڵی به به‌شداری چه‌ندین كۆمپانیایی ناوخۆی و بیانی بكرێته‌وه، ئه‌مرۆش به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگاكه ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌گه‌ڵ رێكخه‌ران و به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كان كۆبۆوه و داوای له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پێشه‌نگاكه كرد هاوكاری ته‌واو كۆمپانیایی ئه‌تڵه‌س ئه‌سیل بكه‌ن كه هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگاكه، تاكو به سه‌ركه‌وتووی پێشه‌نگاكه به‌رێوه‌بچێت.
كۆمپانیایی ئه‌تسڵه‌س ئه‌سیل، بۆ ڕێكخستنی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی داوایان له فه‌رمانگه حكومیه‌كانی شاری سلێمانی كرد كه هاوكاریان بن بۆ به‌رێوه‌بردنی پێشه‌نگاكه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و شایسته كه شیاوی هاوڵاتیان و خاوه‌نكارانی شاری سلێمانی بێت و ببێته‌هۆی به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری كه‌رتی كشتوكاڵ له شاره‌كه‌ماندا و نیشاندانی وێنه‌یه‌كی شارستانیانه‌ی شاره‌كه‌مان به‌و میوانه بیانیانه‌ی به‌شداری پێشه‌نگاكه ده‌كه‌ن.
لای خۆشیانه‌وه فه‌رمانگه حكومیه‌كانی شاری سلێمانی به‌ڵینیاندا هه‌موو جۆره هاوكاری و كار ئاسانیه‌ك بۆ رێكخه‌رانی پێشه‌نگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی شاری سلێمانی بكه‌ن.
بڕیاره له به‌رواری ١٧٩ یه‌كه‌مین پێشه‌نگای كشتوكاڵی به به‌شداری چه‌ندین كۆمپانیایی ناوخۆی و بیانی له بینای پێسه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له ناوچه‌ی تاسلوجه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیایی ئه‌تڵه‌س ئه‌سیل و له‌ژێر چاودێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بكرێته‌وه.