بڕیارە پڕۆژەی دۆكیۆمێنت كردنی گەڕەكە كۆنەكانی شاری سلێمانی رابگەیێندرێت، كە ئامانج لێی، پاراستنی خانووە كۆنەكانە.
نیاز حوسێن، ئەندامی لیژنەی پاراستنی شوێنەوارەكانی سلێمانی، دەڵێت: “ئەو پڕۆژەیە بریتییه لە ھەڵگرتنەوە و دۆكیۆمێنت كردنی گەڕەكە كۆنەكانی شاری سلێمانی، كە وێنای شووناس و تەلارسازیی شارەكە دەكەن”.
ئەندامی لیژنەی پاراستنی شوێنەوارەكانی سلێمانی وتیشی: “ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان و سەرەتایەكە بۆ پێداچوونەوەی نەخشەی بنەڕەتی ناوەندی شاری سلێمانی و پاراستنی خانووە كۆنەكان”.
نیاز حوسێن، ئاماژەی بەوەش دا: “یەكێک لە كارە سەرەتاییەكانمان، كە لە كارنامەی لیژنەكەمان ھاتووە ئەوەیە، چیتر خانووە كۆنەكان نەڕووخێندرێن و نەكرێن بە گەراج، چوونكە ئهم كاره سیمایێكی ناشیرین دەبەخشێتە شارەكە و دەبێتە ھۆی لەناوچوونی خانووەكان”.