بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران لە رێکخستنەوەی شەقامی سالم ئاگادار دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، شێوازی ھاتووچۆ لە شەقامی سالم (سەھۆڵەکە) رێکدەخرێتەوە، ھەروەھا داوا لەو شۆفێرانە دەکات کە ئۆتۆمبێلەکانیان بەشێوەی نایاسایی راگرتووە، ئۆتۆمبێلەکانیان لاببەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیدەگەیەنێت: ھەر شۆفێرێک پابەندنەبێت، سزای سەرپێچی بۆ دەکرێت.