بەپێی ئاگاداری نامەیەک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ھاووڵاتیان لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەتوانن بڕی ١٠ ھەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئێران.
لە ئاگاداریەکەدا ھاتووە: ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لە كاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی (10000$) دە هەزار دۆلار ببەن.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەوکەسانەی ئەو بڕ پارەیە لەگەڵ خۆیان دەبەن دەبێت لەناو مەرزی باشماخ سەردانی بانكی میلی بكەن و دەرخستەی (اظهارنامە) وەربگرن، كە چەند پارەیان پێیە، بە پێچەوانەوە لە ڕێگا توشی كێشە دەبنەوە.