سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی ژووری بازرگانی و حكومه‌تی وڵاتی ئه‌بخازیا، به‌شاندێكی گه‌وره‌ی بازرگانی كه پێكهاتبوو له هه‌رسێ ژووره بازرگانیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بازرگانانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌مان كرد”.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ”چوار ساڵ پێش ئێستا شاندێكی بازرگانی وڵاتی ئه‌بخازیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و خوازیار بوون ئێمه‌ش سه‌ردانیان بكه‌ین، ئێمه‌ش به شاندێكی فه‌رمی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌مان كرد و له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان و ناوه‌نده بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵیه‌كانی ئه‌بخازیا كۆبوینه‌وه و چاومان كه‌وت به سه‌رۆكی ژووره بازرگانیه‌كانی وڵاتی ئه‌بخازیا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له سه‌ردانه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتی ئه‌بخازیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبوینه‌وه دواتر چاومان كه‌وت به وه‌زیری ئابووری ئه‌بخازیا له سه‌ردان كۆبونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئابووریه‌كان و به‌رپرسانی ئه‌بخازیا گفتوگۆمان ده‌رباره‌ی ره‌وشی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان كرد و داوامان لێ‌كردن كارگه‌كانیان له كوردستان دامه‌زرێن كه هه‌موو ئاسانكاریه‌كتان بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش داوایان كرد كه بتوانین ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوانماندا زیاتر بكه‌ین ئه‌و كاڵا‌و ماده خاوه پیشه‌سازیانه‌ی كه له وڵاتی ئه‌بخازیا نیه بتوانن له‌كوردستانه‌وه هاورده‌ی بكه‌ن و ئه‌و كاڵایانه‌شی بازاڕه‌كانی كوردستان پێوستی پێیه‌تی له وڵاتی ئه‌بخازیاوه هاورده‌ی بكه‌ین.
سیروان محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاند ”داوامان له به‌رپرسانی ئه‌بخازیا كرد كه كونسوڵیه‌ت له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه، ئه‌وانیش پیانڕاگه‌یاندین كارده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵیه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، له ئێستاشدا هه‌ر بازرگانێكی هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت سه‌ردانی ئه‌بخازیا بكات ده‌وانێت نوسراوی فه‌رمی ژووره بازرگانیه‌كانمان بۆ بهێنێت ئێمه ڤیزای پێده‌ده‌ین”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”له داهاتوودا كۆماپانیا گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌م وڵاته دروست بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتێكی زۆر جوان و خاوه‌نی چه‌ندین شوێنی گه‌شتیاری ناوازه‌یه و له ڕووی نرخیشه‌وه له زۆربه‌ی وڵاتانی كه هه‌رزانتره، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م وڵاته تازه سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرتوه و فرۆكه‌خانه‌كه‌ی له قۆناغی دروستكردن دایه”.
سه‌رۆكی ژوور وتیشی ”وڵاتی ئه‌بخازیا تازه سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرتووه, خاوه‌ن چه‌ندین كارگه‌ی گه‌وره‌یه كه به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ڕوسیا هه‌نارده ده‌كه‌ن كه ئێمه سه‌ردانی ژماره‌یه‌كیانمان كرد، ئه‌بخازیا توانیوێتی له كه‌رتی گه‌شتیاریشدا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به خۆیه‌وه ببینێت و ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیارانی جیهان و له‌كه‌رتی كشتوكاڵیشدا زۆر پێشكه‌تون و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوازه‌ن ”.