له‌شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی 731 هه‌زار گه‌شتیار روویان له سنووری پارێزگای سلێمانی كردووه و داهاتیان زیاتر له 73 ملیۆن دۆلار بووه.
عه‌لی ره‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ 15ی ته‌موزی 2019 ب راگه‌یاند: به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا 731 هه‌زار گه‌شتیار روویان له سنووری پارێزگاكه كردووه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر باشه و پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ هاتنی گه‌شتیاران زیاتر ببێت”.
وتیشى:”هۆكاری هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی په‌یوه‌ندیی به باشیی دۆخی ئه‌منی و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و فراوانی سنووره‌كه‌یه‌وه هه‌یه، گه‌شتیارانیش زۆربه‌یان له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هاتوون”.
به‌پێی پێشبینی گه‌شتوگوزاری سلێمانی هه‌ر گه‌شتیارێك ئه‌گه‌ر100 دۆلاریشی سه‌رف كردبێت، داهاتی ئه‌م كه‌رته له‌م سنووره ده‌گاته 73 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار.