عیراق چەند بەرهەمێكی كشتوكاڵی زیندوو دەكاتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئاشكرایكرد: وەزارەتەكەیان رێگەی داوە بە جوتیاران بۆ وەرزی داهاتووی كشتوكاڵ چەند بەرهەمێكی ستراتیژی بچێنن كە ماوەی 20 ساڵە نەماوە.

مەهدی زەمەد قەیسی راوێژكاری وەزیری كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: وەزارەتەكەیان بۆ هەردوو وەرزی هاوینەو زستانی داهاتوو پلانێكی فروانی بۆ بوژانەوەی كشتوكاڵ هەیەو بریاریداوە چەند بەرهەمێكی ستراتیژی بچێنێت، كە دەچنە بواری پیشەسازیەوەو ماوەی 20 ساڵە نەچێنراوون.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو بەرهەمە كشتوكاڵیانەش بریتین لە كەتان، كونجی، گوڵە بەڕۆژە‌و لۆكە، كە سەرجەمیان ماوەیەكی زۆرە نەچێنراون‌و ئەگەر بێت‌و لەمەودوا بایەخیان پێبدرێت دەتوانن پیشەسازی عیراق ببوژێننەوە.

راوێژكاری وەزیری كشتوكاڵی عیراق ئەوەشی خستەڕوو: هۆكاری دەركردنی ئەو بریارە، لەبەرئەوەیە ئاوی پێویست بۆ كشتوكاڵكردن زۆر زیادیكردووە‌و جوتیاران دەتوانن لەمەودا ئەو جۆرە بەرهەمان بچێنن.