بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نوسینگەی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەچەمچەماڵ دەكرێتەوە.
عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، لەدوای هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی ژمارەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، بۆ كار ئاسانی هاوڵاتیان وابڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا نوسینگەی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لەسنوری قەزای چەمچەماڵ بكرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی سلێمانی سەبارەت بەخزمەتگوزارییەكانیان ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی عیراق بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بۆ كار ئاسانی هاوڵاتیان لەڕێگەی تیمی گەڕۆكەوە كاری دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بۆ كەسانی نەخۆش و كەمئەندام رایی دەكەن.
ئەم ھەنگاوەی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دوای كردنەوەی فەرمانگەكانی پاسپۆرت دێت لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین.