به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئاشكرایكرد، به‌مه‌به‌ستی زیاتر سودگه‌یاندن بهبازرگانهكانو تێكڕای هاوڵاتیان، له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی سێ مه‌رزی ناڕه‌سمی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ڕه‌سمی بكه‌ن.
(ڕۆسته‌م مه‌حمود كۆكۆیی) به NNA ڕاگه‌یاندوە، مه‌رزه‌كانی ته‌وێڵه‌و سه‌یرانبه‌ن كه له‌ئێستادا ناڕه‌سمین، بڕیاره بكرێن به‌ڕه‌سمی، هه‌وڵه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی پارێزگای سلێمانییه‌وه خراونه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رزی سازان له‌نزیك هه‌ڵه‌بجه بكرێته ڕه‌سمی.
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ڕوونیكرده‌وه، یه‌كێك له‌جیاوازییه‌كانی مه‌رزی ڕهسمیو ناڕه‌سمی ئه‌وه‌یه، كه له‌مه‌رزه ڕهسمییهكانهوه، ده‌توانرێت به‌شێوه‌ی ترانزێت به‌ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌ل هاورده‌ی هه‌رێم بكرێت، هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی یاسایی ده‌توانن سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكهنو بگه‌ڕێنه‌وه.