سەرۆك كۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەك شەممە 14-7-2019 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە د. ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی.
لە دیدارەكەدا باس لە دۆخی كارگێری و خزمەتگوزاری شاری سلێمانی كرا، ھاوكات جەخت لە گرنگی یەكخستنی ھەوڵەكان كرایەوە لە پێناو پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییانی شاری سلێمانی، ھەروەھا تەئكید لە بەدواداچوون و تەواوكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی كرایەوە بە جۆرێك كە خزمەت بە ھاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە بكات.
سەبارەت بە بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی ھەلی كار و باشكردنی بژێوی ژیان بۆ خەڵكی سلێمانی، سەرۆك بەرھەم پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ پارێزگار و شاری سلێمانی دەربڕی.