حكومەتی هەرێم: سبەینێ لەدامودەزگاكان پشووی فەرمییە

حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سبەی لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت كردەپشوو.

ئەمڕۆ شەممە ١٣ ته‌موزی ٢٠١٩، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە 14/7/2019، بەبۆنەی (ساڵیادی شۆڕشی تەممووز)ەوە، لەسەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان پشوی فەرمییە.

ئاماژەبەوەشكراوە، ھەموو ساڵێک لە ڕۆژی 14 تەممووزدا بەبۆنەی گۆڕانی ڕژێمی عێراق لە پاشایەتییەوە بۆ کۆماری، حکوومەتی عێراق ئەو ڕۆژەی کردووەتە پشوو.