ئاگر له‌كۆگای مۆڵێكی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌



سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاگر له‌ كۆگا و مۆڵی
 ACE له‌ شاری هه‌ولێر و له‌به‌رامبه‌ر پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان كه‌وته‌وه‌ و دووكه‌ڵێكی چڕی به‌ناوچه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌بینرا.

ئاگره‌كه‌ كه‌ هێشتا به‌رگری شارستانی هه‌ولێر هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی روون نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و نه‌زانیوه‌، زیانێكی زۆری ماددی به‌و شوێنه‌ گه‌یاندووه‌.

11

ئه‌گه‌رچی چه‌ندین تیمی به‌رگریی شارستانی به‌ده‌یان كارمه‌نده‌وه‌ سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ بوون كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ كۆگای مۆڵه‌كه‌ واته‌ له‌ به‌شی پشته‌وه‌ی ده‌ستی پێكرد و پاشان ئاگره‌كه‌ به‌هۆی بوونی مه‌وادی كاره‌بایی و پلاستیكییه‌وه‌ تا چه‌ند كاتژمێرێك كۆنترۆِڵ نه‌كراو و هێشتا ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

22
 

له‌و ئاگره‌دا كۆپته‌ری فریاگوزاری به‌كارهات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت، به‌ڵام دواجار به‌ شۆفڵ دیواره‌كانی مۆڵه‌كه‌ روخێنرا و توانرا ئاگره‌كه‌ كه‌متر بكرێته‌وه‌ و به‌شێكی كۆنتڕۆڵ بكرێت.