ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، دوایین واده بۆ تۆماركردنی ناوی ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان ڕۆژی (17-5)ه، كه به‌رامبه‌ره به (27ی گوڵانی 2713ی كوردی).
(عه‌باس ئه‌كره‌م) به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌ئێستادا به‌به‌رده‌وامی ناوی ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان تۆمار ده‌كرێت، دواكاتیش بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان بریتییه له (17-5-2013)، وتیشی:”تائێستا نازانرێت بڕی ئه‌و (150) هه‌زار دیناره‌یان له‌كه‌یه‌وه بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت‌و پێیانده‌درێت، چونكه تا تۆماركردنی ناوه‌كان كۆتاییان پێنه‌هێنرێت، ناتوانرێت واده‌كه ده‌ستنیشان بكرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی دارایی واده‌ی هه‌ژماركردنی پێدانی بیمه‌كه دیاریده‌كات، تائێستاش كاته‌كه‌ی دیارینه‌كراوه، هه‌ر كاتێكیش وه‌زاره‌تی دارایی واده‌كه‌ی دیاریكرد، ده‌ست به‌پێدانی بیمه‌كه ده‌كرێت به‌ده‌رچوان.