هاتوچوۆی سلێمانی ئاڕاستەی هاتووچۆی لەسایدێكی سەر شەقامی مەولەوی كە بەشەقامی ئەحەی گوڵە ناسراوە پێچەوانە كردەوەو لەئەمڕۆشەوە بڕیارەكە جێبەجێكرا.
لەوبارەیەوە نەقیب هیوا عەبدوڵڵا، ئەفسەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: لەئەمڕۆوە 12ی تەموزی 2019، بڕیاریانداوە ئاڕاستەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەسایدی شەقامی مەولەوییەوە بەرەوە قائیمقامیەتی سلێمانی پێچەوانە بكرێت.
وتیشی: تائێستا ئۆتۆمبێل لەشەقامی بەردەم قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بەئاڕاستەی شەقامی مەولەوی دەڕۆیشت، بەڵام لەئەمڕۆوە ئۆتۆمبێل لەشەقامی مەولەوییەوە بەو سایدەدا دەچێتە سەر شەقامی بەردەم قائیمقامیەت و لەوێشەوە بۆ گۆڕەپانی تۆپەكە.
ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆ باسی لەوەشكرد ئامانج لەو بڕیارە بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی هاتووچۆ لەو سایدەی شەقامی مەولەویدا ئاسانكاری هاتووچۆی شۆفێران و هاووڵاتیانە.