کوردێك بەشدارە لە سمینارەکانی وەزارەتی بازرگانی ولاتی چین


سالانە وەزارەتی بازرگانی چین بۆ پەرەپێدانی ووڵاتانی تازە پێگەیشتوو لە چەند شارێکی ئەو وولات پانێڵ و سمینار ئامادە دەکات.

سامان عمر، ماموستی زانکۆ،  ڕاگەیاند: بەشداریکردمان لە کۆرس و سیمنارەکانی ۲۰۱۹ی وەزارەتی بازرگانی چین بۆ پەرەپێدانی بازرگانی لە ووڵاتانی تازە پێگەیشتوو، کەبەشداربووان لە ٤۰ ووڵاتی ئاسیا و ئەفریقیا و ڕۆژهەلاتی ئەوروپا بەشدارن بۆ ماوەی ۲۰ ڕۆژ بەرپرسانی چینی و پرۆفیسۆری زانکۆکانی چین سیمنارەکان پێشکەش دەکەن.

سامان عمر، بەشداربووی میوان بەشداربووی ئەو سمینارەی وەزارەتی بازرگانی چین وتی: لە سەر ئاستی عێراق و کوردستان من تاکەکتسم بەشدارم لەو سمینارەی وەزارەتی بازرگانی چین و لێرەش بابەتێکم پێشکەش کرد.

هەروەها سامان عمر، وتی: ئەو پرێزنتەشینەی من پێشکەشم کرد لە چوارچێوەی ئەو بابەت و توێژیناوەنەی بوو کە ساڵانە وەزارەتی بازرگانی چین بەرێوەی دەبات، بابەتەکەی منیش لە سەر کەرتی وەبەرهێنانن بوو لە کوردستان هەلومەرجی وەبەرهێنانامان باسکرد لەکوردستان بەتایبەتی بەرنامە و کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، کە تیایدا تیشکمان خستە سەر ئەوەی لەو کابینەیەدا تەنیا پشت بە کەرتی نەوت نابەستێت بەڵکۆ کار لەسەر هەموو کەرتەکانی دیکەی وەبەرهێنان دەکرێت لە کوردستان بۆیە نیشانماندا پێویستە وەبەرهێنس چین بێن لە کوردستان وەبەرهێنانن بکەن.