داوای ئه‌وه‌ی شاندێكی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سیروان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كان و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك بازرگان و خاوه‌نكاری كوردستان سه‌ردانی ئەبخازیایان كرد، له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی ئه‌بخازیا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئابوری و بازرگانی ئه‌و وڵاته كۆبونه‌وه.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ راؤول جومكافيتش خاجيمبا سەرۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌بخازیا و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و بازرگانی و خاوه‌نكاری ئه‌و وڵاته كۆبوینه‌وه و گفتوگۆمان كرد ده‌رباره‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان وڵاتی ئه‌بخازیا، كار‌و چالاكیه‌كانی شانده‌كه به‌ردوام ده‌بێت و بریاره سبه‌ینێ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك كارگه و پرۆژه‌ی ئابووری ئه‌م وڵاته بكه‌ین به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاشنا بوون به توانا ئابووریه‌كانی ئه‌م وڵاته”.
سیروان محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ”ژووری بازرگانی و به‌رپرسانی بازرگانی و كشتوكاڵی و پیشه‌سازی وڵاتی ئه‌بخازیا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌وه‌ی شاندێكی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یانی كردوه، داواكار بوون بتوانن په‌یه‌وه‌ندیه‌كی ئابووری توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌ردوولادا په‌ره‌ی پێ بدرێت، ئه‌و كاڵا و شتومه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له ئه‌بخازیا نیه بتوانین هاورده‌ی بكه‌یین ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه‌شی له ئه‌بخازیا هه‌یه و له كوردستان نیه بتوانین هه‌نارده‌ی كوردستانی بكه‌ین”.