ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌نگۆی لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دیناری عێراقی له‌مساڵدا به‌بێ بنه‌ما وه‌سف ده‌كات.
ماوه‌یه‌كه ناوبه‌ناو ده‌نگۆی لابردنی سفره‌كانی سه‌ردیناری عێراقی دێته ئاراوه، له‌ئێستاشدا باس له‌وه‌ده‌كرێت كه له‌مساڵدا دراوی نوێ چاپده‌كرێت‌و سفره‌كان لاده‌برێن، (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بهNNA ڕاگه‌یاندوە، ماوه‌ی ساڵێك زیاتره ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام نه وه‌زاره‌تی دارایی‌و نه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه نه‌داوه، بۆیه هه‌ر لێدوان‌و هه‌واڵێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاوبكرێته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌و دورن له‌ڕاستیه‌وه.
ئه‌و لێدوانه‌ی (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن) له‌كاتێكدایه (عه‌بدولحسێن یاسری) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به CNN ی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاندووه، له‌مساڵدا سفره‌كانی سه‌ر دیناری عێراقی لاده‌برێن.