سەرۆک وەزیرانی عێراق: پێویستمان بە چەند رێگەیەکی دیکە ھەیە بۆ ئەوەی نەوتی لێوە ھەناردە بکەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند ”پێویستیان بە چەند رێگەیەکی دیکە ھەیە بۆ ئەوەی نەوتی لێوە ھەناردە بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش دەستیانکردووە بە ھەڵسەنگاندنی بژاردەی ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەرکانی ئوردن و سووریا”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  وتی، ”لەبەر ئەوەی لەئێستادا زۆربەی ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی دەروازەکانی باشوورەوە ئەنجام دەدرێت، پێویستمان بە چەند رێگەیەکی دیکە ھەیە بۆ ئەوەی نەوتی لێوە ھەناردە بکەین”.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، ”لەوچوارچێوەیەدا دەستمانکردووە بە ھەڵسەنگاندنی ئەو بژاردەیەی کە بە ئامانجی ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەرکانی ئوردن و سووریا خراونەتەڕوو”.

شایەنی باسە بەندەری پارێزگای بەسرە تاکە دەروازەی دەریاییە کە عێراق رۆژانە نەوتی لێوە ھەناردە دەکات.