بە گوێرەی نووسراوێكی گومرگی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا رێگە دەدرێت، هەرسێ مۆدێلی ئۆتۆمبێلی 2018 و 2019 و 2020، هاوردە بكرێن.
لە نووسراوێكدا كە واژۆی ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و بەرواری دوێنێی لەسەرە و ئاراستەی گومرگەكان كراوە، بەڕێوەبەرایەتی گومرگەكانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە، كە لەمەودوا، تەنها رێگە بە هاوردەكردنی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی 2018 و 2019 و 2020، بۆ هەرێمی كوردستان دەدرێت.
ئاماژەی بەوەش كردووە: لەمەودوا رێگە نادرێت، ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت.
لە نووسراوەكەی گومرگدا,، ئاماژە بەوەش كراوە: تا یەكی ئەیلول بە رێژەی 7% بەهای دیاریكراوی ناو پێناسەی مۆدێل 2019 ، گومرگ زیاد بكرێت بۆ مۆدێلی 2020 و لەدوای ئەو بەروارەشەوە، بۆ مۆدێلی 2020 بە بەهای مۆدێل 2019 و بۆ مۆدێل 2019 بە بەهای مۆدێل 2018و ئۆتۆمبێلی 2018ش بە بەهای مۆدێل 2017 كاری بۆ بكرێت.