شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند دۆخی رێكخراوه‌یی یه‌كێتی سسته‌و له‌ئه‌دای سه‌ركردایه‌تی رازی نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئاستی قۆناغه‌كه‌دا نییه.
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی “ئاوێنه” رایگه‌یاندووه “له‌ناو یه‌كێتیدا چوار كه‌س نابینی له‌گه‌ڵ یه‌ك راستگۆ بن، ئه‌م گرفته‌ش هیی ئه‌زه‌له‌و له‌رۆژی له‌دایكبونی ئه‌م حیزبه‌وه ئاوایه‌و به‌م سه‌قه‌تییه له‌دایكبووه‌و هه‌رواش ده‌ڕوات”.
سه‌باره‌ت به فه‌رمانده‌یی دیجله‌ش، شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری رایگه‌یاندووه “عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه له‌رووداوی 31 ئاب نزیكه‌ی 160 كه‌سی له ئۆپۆزسیۆن گرتووه‌و دواتر گوله‌بارانكران، زه‌یدی قائیدی ئه‌و فیرقه‌یه بووه كه هات بۆ گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێر”.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت “من و مام جه‌لال وه‌ك مام و برازا واین، شه‌ڕیشمان ده‌بێت و ئاشتیش ده‌بینه‌وه”.