باشوری ئەفریقا دژی سزا نەوتییەكانی سەر ئێرانە

وەزیری وزەی باشوری ئەفریقا رەخنەی لەوڵاتانی خۆرئاوا گرت، بەرامبەر بەوەی كە سزایان بەسەر كەرتی نەوتی ئێران‌و هەناردەكردنیدا سەپاندووە، بەبێ ئەوەی بیر لەكاریگەرییەكانی بكەنەوە.
خاتوو ئەلیزابێس دیبۆ بیتەرز لەكۆبونەوەی تایبەت بەوزەدا كە لەهیندستان بەڕێوەچوو، رەخنەی لەهەریەك لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا‌و یەكێتی ئەوروپا گرت، بەرامبەر بەوەی سزایان لەسەر نەوتی ئێران داناوە، بەبێ ئەوەی پرس بەكڕیارانی نەوتی ئێران بكەن.
وەزیری وزەی باشوری ئەفریقا روونیكردەوە، پێویستە بزانرێت سزای ئابوری سەر ئێران بەتایبەت بواری نەوت، كاریگەریی نەرێنی لەسەر وڵاتە هەژارەكان بەجێدەهێڵێت، زیاتر بۆ ئەو وڵاتانەی كە پێویستی زۆریان بەوزەیە.