عێراق داوای دابەزاندنی نرخی گەشتە ئاسمانییەکانی کوردستان و بەسرە دەکات

وەزیری گواستنەوەی عێراق داوای دابەزاندنی نرخی بلیتی فڕۆکە لەنێوان فڕۆکەخانەکانی کوردستان و بەسرە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 6-7-2019، عەبدوڵڵا لعێبی، وەزیری گواستنەوەی عێراق بە یاوەریی عەباس ناسر، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەوانیی عێراق سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری کرد.

لە سەردانەکەیدا، عەبدوڵلا لعێبی رایگەیاند، لە رێکخستنی گەشتی بەردەوامی هێڵی ئاسمانیی عێراقی لەنێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر، سلێمانی و بەسرە نزیک بوونەتەوە.

وەزیری گواستنەوەی عێراقی داوای لەو کۆمپانیایە کردووە، کە نرخی بلیتی گەشتەکانی لەنێوان هەولێر، سلێمانی و بەسرە بە زووترین کات، داببەزێنێت.